کات ژیانتە کەواتە ژیانت پەیوەستە بە کاتەوە
سەرەڕای ئەوەی مرۆڤ بونەوەرێکی گرنگە ئەو شتانەشی هەن هەموویان بەگرنگی دروستکراون لە پێناو ئەودا ، ئەوانەش هەموویان کاری پهروهردگارمانە کە مرۆڤی بە جوانترین شێوە دروست کردووە بە گرنگەوە سەیری کردووە، چونکه ئەگەر مرۆڤ گرنگ نەبوایە خودا ڕێزی شایستە بەو نەدەکرد هەروەکو دەفەرمووێت ولقد کرمنا ٲدم ) ، کەواتە هەموو ئەو شتانەش لە پێناویدا دروست کراون کۆمەڵە شتانێکن پێداویستی گرنگن بۆ مرۆڤ ، هەروەها خودا لە قورێاندا باسی پێنج کاتی کردووە ئەگەر سەیری دونیاش بکەین لەم کاتانە زیاترمان دەست ناکەوێت ، وە لە قورئاندا باسی هیچ شتێک نەکراوە کە سوودی بۆ مرۆڤ نەبێت یانی هەموو شتەکان بە حیکمەتەوە باسی لێیەوە کراون و خودای میهرەبان باسی شتێک ناکات کە بێ حیکمەت بێت بەڵکو بەڵکو هەموو شتێکی حیکمەتی خۆی هەیە ، ئینجا ژیانی مرۆڤێک بەندە لەسەر کاتی ئەگەر کاتی چۆن بەڕێوە ببات ئەوە ژیانی بەو شێوەیە بەسەر بردووە ، باشترین مرۆڤیش ئەوەیە کە کاتەکانی بە شتی بەسوود و بەکڵک بەسەر بەرێت بەرنامە ڕێژ بێت ، چونکی بەڕاستی پێویستە وەکو کەسێک بژین لە ژین دا خەڵکی پێتەوە سەرسام بن سوودت لێوەرگرن هەروەکو شەرەفخانی بەدلیسی دەڵێت وا لە دونیادا بژی گەر مردی هەرچی ناوت بێنێ بۆت بگری ) هەروەها ئەگەر سەیری ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم ) بكەین کاتەکانی خۆی دابەش کردبوو بۆ سەر سێ کات ئەگەر سەیر بکەین ئەو پێغەمبەرە نازدارە هیچ کاتێکی بە بەتاڵ جێنەهێشتووە بەڵکو هەموو کاتەکانی دابەش کردووە دەبێ ئێمەش سوودی لێوەرگرین ، نابێ وا بیربکەینەوە کاتەکانمان زۆر لەبەر دەست دایە نەخێر هەندێک هەل و دەرفەت هەیە نابێت لە دەستی بدەین چونکی ێەوکات مەحاڵە گەڕانەوەی ، زانایەکی مسوڵمانیش جوانی وتووە ( کاتژمێر وەکو لێدانی ترپەکانی دڵە ) چۆن دڵی مرۆڤ ئەوەندە خێرایە لە لێدان ێاواش کاتژمێر خێرایە.
نووسینی :سعداللە جبار پیرئۆمەری
ئێوهش دهتوانن بابهتهكانتان بنێرن بۆ ئێمه به خۆشحاڵیهوه پۆست ئهكهین لهڕێگای فهیسبووكهوه بینێرن
(Facebook:Baxawan4.tk)
(Facebook:Baxawan4.tk)
0 comments: