"ئێڤار ئیبراهیم و مافی ژنانی كورد - له‌ بره‌یتانیا"



ڕۆژی چوارشەممە 13/7/2016 ئێڤار ئیبراهیم ئەندامی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی لیژنەی داكۆكیكردن لە مافەكانی ئافرەت لە پەرلەمان لە لیستی بزوتنەوەی گۆڕان لەگەڵ پەرلەمانتاری بەریتانی خاتوو جۆوان ڕیان لە باڵەخانەی پەرلەمانی بەریتانی كۆبویەوە.

لە كۆبونەوەكە بارودۆخی ژنانی كوردستان و ژنانی ئێزیدی بەگشتی لە لایەن ئێڤار خرانە ڕوو كە باسێكی لەسەر یاساكانی مافی ئافرەت كرد لە پەرلەمانی كوردستان وە هەروەها بەربەستەكانی بەردەم جێبەجێكردنی یاساكە.

لەلایەكی ترەوە داوای هاوكاری و پشتگیری كرد بۆ كچان و ژنانی ئێزیدی ڕزگاركراو لەدەست داعش و وە هەروەها داواكرا كە لە ئۆپەراسیۆنی ئازادكردنی موسڵ پێویستە ژنانی ئێزیدی بارودۆخی تایبەتیان لەبەرچاو بگیرێت و بەتایبەیی باری تەندروستی دەرونیان.

پەكخستنی پەرلەمانی كوردستان و ڕێگری لە سەرۆكی پەرلەمان بۆ جێبەجێكردنی كارە تەشریعی و چاودێرییەكان كاریگەری زۆر خراپی لە گەشەسەندنی دیموكراستی لە كوردستان كردوە.

داوای هاوكاری زیاتر كرا بۆ ئاوارەكانی ناو كوردستان بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا بەریتانیا پێویستە چاودێرینو هەڵسەنگاندن بۆ ئەو هاوكارییانە بكات بۆ ئەوە دڵنیابێتەوە كە دەگەنە جێگای مەبەست.

خاتوو جوۆان ڕیان كە ئەندامی پاناڵی سەرۆكایەتی لیژنەكانی پەرلەمانە خۆشحاڵی بە كۆبونەوەكە دەربڕی پەیمانی دا كە بەدواداچون بكات بۆ ئەو باسانە و سەرسوڕمانی و ناڕەحەتی خۆشی دەربڕی بەرامبەر بە پەكخستنی پەرلەمانی كوردستان و وە هەروەها ووتی كە لە ڕێگای پرسیارەكانیەوە لە پەرلەمان لە وەزیرە پەیوەندیدارەكان دەپرسێتەوە سەبارەت بە هاوكارییەكانی كوردستان و هەوڵدان بۆ ڕێگری لە دانانی بناغەی دیكتاتۆرییەكی تر لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

لە دیدارەكەدا فواد جەمال ئەندامی جڤات و شۆڕش حەمید سكرتێری ئەنجومەنی بەریتانیا و ئاریان تاوگۆزی بەرپرسی پەیوەندییە 
دیپلۆماسییەكانی بزوتنەوەی گۆڕان لە بەریتانیا ئامادە بوون.



# Rebar Maghdid
#Www.Baxawan2.tk













0 comments:

Powered by Blogger.