ئهم شتانه له فهیسبووك بڵاومهكهوه
ئهم شتانه له فهیسبووك بڵاومهكهوه
وێنەی منداڵی رووت1_
لەوانەیە تۆ وێنەی منداڵت زۆر پێ جوان بێت و هەرگیز ئەم کارە بە هەڵە دانەنەیت بەڵام، دانانی وێنەی رووتی منداڵ زۆر جار لە ماڵپەرە پۆرنەکان لەلایەن کاسانی خراپەوە بەکاربهێنرێن بۆ مەبەستی خراپ. لەبەر ئەم هۆکارانە دەبێت دایک و باوکان ئاگاداری وینەی منداڵەکانیان ببن و ئەگەر بکرێت شوێنی هەستیاری منداڵەکانیان لێڵ بکەن و بیپۆشن لە رەسمەکاندا.
٢- کێشەی خێزانی
هەرگیز پێویست ناکات کێشەی خێزانی خۆت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک شێر بکەیت. کێشەی خێزانی وا باشترە لەناو ماڵەکەی خۆتدا بێت و خەڵکی پێی نەزانێت چونکە لەدواجاردا ئەمە کێشەی تۆیەو هی ئەوان نیە. ئەمە جگە لەوەی لەوانەیە هاوسەرەکەت یاخود دایک و باوکت زۆر دڵگران بکات.
٣- زانیاری و ناونیشان
ئەمە یەکێکە لە هەڵە هەرە گەورەکانی لەسەر تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک روودەدات. بە دانانی ژمارەی تەلەفون و هەروەها ناونیشانی ماڵ دەکرێت هەندێ خەڵکی نیاز خراپ شوێنی تۆ بزانن و کێشەی گەورەت بۆ بنێنەوە. لەبەر ئەم هۆکارانەش زانیاری تایبەتی خۆت دابنێیت.
٤- خەمۆکی
ئەم دنیایە پڕە لە ناخۆشی و خۆشی لەبەر ئەمەش پێویست ناکات هەموو کات پۆستەکانت خەمبارانە بن. بێگومان تۆ ئازادی لە دەنانی پۆستەکانت بەڵام، زۆرینەی ئەو کەسانەی پۆستی خەمبارانە دەکەن دەور و بەرەکەیان بێزار دەکەن و هیچ سوودێک بەخۆیان ناگەیەنن. هەوڵبدە جار جار پۆستێکی ئەرێنیانە بکەیت کە سوود بە دەور و بەرەکەت دەگەیەنێت.
٥- وێنەی قێزەون و بێزراو
وەک پێشتر باسمان کرد تۆ ئازادی لەوە کە چی پۆست دەکەیت بەڵام، بە شێر کردنی وێنەی قێزەونە لەوانەیە بەردەم هاورێیەکت بکەوێت کە هەرگیز نەیەوێت ئەو وێنەیە ببینێت. بۆ نمونە وێنەی شەر و خوێن رشتن لەوانەیە بەردەم منداڵێک یاخود کەسێک بکەوێت کە هەرگیز توانای بینینی ئەو جۆرە دیمەنانەی نەبێت و پێی تێک بچێت.
سهرچاوه:نهتهوه
#Rebar MD hadad
0 comments: