به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر ئامار و كار‌و چالاكیه‌كانى 2015 ى ڕاگه‌یاند
له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ڕائدى هاتوچۆ (فاضل حاجى حسێن) به‌رپرسى به‌شى ڕاگه‌یاندنى هاتوچۆى هه‌ولێر سه‌رجه‌م ئامار و كار‌و چالاكیه‌كانى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێرى ڕاگه‌یاند كه به‌م شێوه‌یه‌ى خواره‌وه‌یه.
ـ هاتنه ناوه‌وه‌ى ئۆتۆمبێل بۆ هه‌رێمى كوردستان له هه‌ردووك ده‌روازه‌ى ( ئیبراهیم خلیل ) و (حاجى ئۆمه‌ران) بۆ ساڵى 2015 به گشتى له‌م ساڵ (45400) ئۆتۆمبێل داخلى هه‌رێمى كوردستان بووه له‌م دوو ده‌روازه‌یه له كاتێكدا له پار ساڵ له 2014 (77100 ) ئۆتۆمبێل داخلى هه‌رێمى كوردستان بوبو .
واتا ئه‌مسال (31700) ئۆتۆمبێل كه‌مترداخلى هه‌رێمى كوردستان بووه وه له ساڵى 2013 به‌ر له قه‌یرانى دارایى (138000) ئۆتۆمبێل داخل بووه.
ـ سه‌باره‌ت به كۆى گشتى ئۆتۆمبێلى تۆمار كرا‌و له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر واتا ئه‌وه‌ى هه‌ڵگرى تابلۆى هه‌ولێره بریتییه له (641820) ئۆتۆمبێل به هه‌موو جۆره‌كانییه‌وه له كاتێكدا له پارساڵ (610741) ئۆتۆمبێل بوو واتا له ماوه‌ى سالێك (31079) ئۆتۆمبێل زیادى كردووه و تۆمار كراوه .
به‌ڵام له 2013 به ته‌نها (52253) ئۆتۆمبێل تۆمار كرابوو.
ـ سه‌باره‌ت به ڕایى كردنى مامه‌ڵه‌ى هاوڵاتیان بۆ ساڵى (2015) له به‌شى هونه‌رى له جۆره‌كانى به‌ناو كردن و نوێ كردنه‌وه و گۆڕینى تابلۆ و ون بون و گواستنه‌وه (228558) مامه‌ڵه ڕایى كراوه.
وه له به‌شى مۆله‌تیش (60977) مامه‌ڵه‌ى هاولاتیان له جۆره‌كانى دوباره تۆمار كردن و نوێ كردنه‌وه و ون بوون و ڕزى بوون ڕایى كراوه.
ـ سه‌باره‌ت به كۆى گشتى مۆله‌تى شوفێرى ده‌رچوو له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر تاوه‌كو ئه‌مڕۆ (492088) مۆله‌تى شوفێرى ده‌رچووه..
كه له كۆى گشتى ئه‌م مۆله‌تانه‌ى له به‌شى مۆله‌ت دراون (40200) هه‌زار مۆله‌ت بۆ شوفێرانى ئافره‌ت بووه .
ــ سه‌باره‌ت به كۆى گشتى ئۆتۆمبێلى هه‌ڵوه‌شێنراوه واتا (تفلیش) له ساڵى 2015 (3861) ئۆتۆمبێل له كاتێكدا له سالى 2014 (3796) ئۆتۆمبێل بووه .
ــ سه‌باره‌ت به ئه‌نجامدانى پشكنینى ساڵانه بۆ ئۆتۆمبێله‌كان (pvi) ناسراوه به هه‌زه له‌م ساڵ (228069) هه‌زار ئۆتۆمبێل پشكنینى بۆ كراوه .
ــ سه‌باره‌ت به كۆى گشتى سه‌رپێچى تۆمار كرا‌و له ساڵى (2015) به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى هاتوچۆى هه‌ولێر (333679) سه‌رپێچى هه‌مه جۆر بووه جگه له سه‌ر پێچى كامێراكانى چاودێرى .
له كاتێكدا له ساڵى 2014 (106400) هه‌زار سه‌رپێچى تۆمار كرابوو.
كه به‌ڕاستى ئه‌م ژمارانه تۆقێنه‌رن ، چونكه هه‌ر سه‌رپێچیه‌ك واتا ئه‌گه‌رێكه بۆ كه‌وتنه‌وه‌ى ڕوداوێكى هاتوچۆ .
ــ سه‌باره‌ت به سه‌رپێچى تۆمار كرا‌و له لایه‌ن كامێراكانى چاودێرییه‌وه له ساڵى 2015 به گشتى (130958) سه‌رپێچیه تۆمار كراوه .
له كاتێكدا له پار ساڵ له 2014 ( 247915) سه‌رپێچى تۆمار كرابوو.
ــ سه‌باره‌ت به ڕوداوه‌كانى هاتوچۆى تۆمار كرا‌و له شارى هه‌ولێر و ده‌ورو به‌رى به قه‌زاى كۆیه‌شه‌وه له ساڵى 2015 به گشتى به داخه‌وه (1157) ڕوداوى هاتوچۆ تۆمار كراوه كه له ئه‌نجامى ئه‌م ڕوداوانه (111) كه‌س گیانیان له ده‌ستداوه (1150) كه‌سیش زامدار بوون .
له كاتێكدا له ساڵى 2014 ( 1330) ڕوداوى هاتوچۆ تۆمار كرابوون وه ژماره‌ى قوربانیانیش له مردن (133) كه‌س بوون .
واتا ئه‌مساڵ ڕێژه‌ى ڕوداوه‌كان به به‌راورد له‌گه‌ڵ پار ساڵ (173) ڕوداو كه‌مى كردووه .
وه سه‌باره‌ت به جۆرى ڕوداوه‌كان كه كه‌وتونه‌ته‌وه له‌م ساڵ (856) ڕوداوى پێكدادان و (80 ) ڕوداوى شێلان و (221) ڕوداوى وه‌رگه‌ڕان بوو.
وه له‌كۆى گشتى ئه‌م ڕوداوانه‌ى كه تۆماریش كراون له هه‌ولێر له ساڵى 2015(122) ڕوداویان به‌هۆى ماتۆڕ سكیله‌وه بووه به ته‌نیا .
كه هه‌میشه ڕوداوه‌كانى ماتۆڕسكیلیش مردن و زامدار بوون هه‌یه وه له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره ئێمه گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تى ده‌ست به‌سه‌ر داگرتنى ماتۆڕسكیله نا یاساییه‌كانمان ده‌ست پێ كردووه و تاوه‌كو ئه‌مڕۆ زیاتر له (2500) ماتۆڕسكیلمان ده‌ست به‌سه‌ر داگرتووه وه نایانده‌ینه‌وه به خاوه‌نه‌كانیان .
ــ سه‌باره‌ت به‌و شوفێرانه‌ى كه له ماوه‌ى ئه‌م ساڵیش دراونه‌ته دادگا به‌هۆى سه‌رپێچیه گه‌وره‌كانه‌وه وه‌كو مه‌ى نۆشى و ساخته‌كارى له‌مساڵ (7812) شوفێره دراونه‌ته داداگا له ڕێگاى به‌شى سكالاكانى هاتوچۆوه وه ڕێكارى یاساییان له‌گه‌ڵ گیراوه‌ته به‌ر .
www.hawlertp.com:سه‌رچاوه
www.hawlertp.com:سه‌رچاوه
#Rebar maghdid
0 comments: