په‌یامه‌كه‌ی نێرگز قادر پێشكه‌شكاری كه‌ركوك تيڤی بۆ د.عبدالطیف سه‌له‌فی
بەداخه‌وه له ناو كورددا ته‌نيا زۆر عه‌بدول له‌تيف هه‌ن، كه هه‌ريه‌كيان به جۆرێك و له رێگه‌يه‌كه‌وه هه‌وڵده‌دات و ده‌يه‌وێت هاوشێوه‌ى عه‌بدول له‌تيف چاوانه‌كان بخه‌نه داوى مه‌رامه‌كانيانه‌وه، بێ ئاگا له‌وه‌ى هه‌موو كچێك چاوان نييه و ده‌سته‌مۆ بێت و بكه‌وێته داواى حه‌زه نه‌گريسه‌كانى پياوه بێ شه‌رمه‌كانى ناو سياسه‌ت و ئيداره و خاوه‌ن پۆسته‌كان.. هه‌ربۆيه پێويسته بڵێم وه‌ك هۆشدارييه‌ك بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ى ده‌يانه‌وێت شوێنپێى عه‌بدول له‌تيف هه‌ڵبگرن، كه پێش ئه‌وه‌ى نێچيره‌كه‌يان بخه‌نه داوه‌وه له عه‌بدول له‌تيف خراپتريان به‌سه‌ر دێت و ئه‌وه‌يان بۆ ناچێته سه‌ر و پێويسته ئێمه‌ى ژنانيش ئاگادار بين و هه‌ر كه‌سمان لاى خۆمانه‌وه ئه‌و ناخ عه‌بدول له‌تيفانه بۆ كۆمه‌ڵگه ئاشكرا بكه‌ين تا كه‌س چيتر نه‌وێرێت گێچه‌ڵ به ژنان و كچان بكات.
له‌فه‌یسبووكی تایبه‌تی نێرگز قادره‌وه وه‌رگیراوه
#Rebar Maghdid
0 comments: