سبه‌ی له‌ هه‌ولێره‌ ده‌وامكرد بوویه‌ پشوو به‌هۆی....

0 comments

.سبەی لەهەولێر کرایە پشوو  بەهۆی بەرزی پلەی گەرما

درێژە»

په‌یامه‌كه‌ی چیا هه‌ورامی پێشكه‌شكاری كوردماكس بۆ عه‌مكۆ، سه‌باره‌ت به‌ ڤیدیۆكه‌ی لۆكه‌ زاهیر.

0 comments

ئاخر ئه‌ڵێن ئه‌ڕۆینه‌ ئه‌وڕوپا بيرو هزرمان باش بكه‌ین ڕؤشنبیرانه‌ له شته‌كان بروانين كاكی نارۆشنبير كه هه‌ر ئه‌ڵێی له ئه‌وروپا ژياوم
 ئةو عه‌قلیه‌ته‌ت و شعووره‌ی هيناوته‌وه‌ له ئه‌وروپا وه‌ڵا له‌وێ هه‌ر حيسابت بۆ ناكه‌ن مێشك سه‌قه‌ت تۆ خۆت كێيت تا لێپيچينه‌وه له خه‌ڵك بكه‌يت دوای ئه‌وه‌ش به تۆ چی ئه‌و خاتوونه چی ئه‌كات، دواتريش ئه‌وه كوميديا و ڕۆشنبیری نيه به‌س خۆ سوك كردنه بوو دزيه نابه‌جێيه من پيت ئه‌ڵێم له ماڵ بمێنه‌وه به‌س قاپ و قاچاخ بۆ ژنه‌كه‌ت بشۆ باشتره تا ه‌ۆوها خۆت سووك بكه‌ی


وه‌ك خۆی له‌فه‌یسبووكه‌ تایبه‌تیه‌كه‌ی چیا هه‌ورامی وه‌رگیراوه‌

#Rebar MD hadad


درێژە»

ئه‌م شتانه‌ له‌ فه‌یسبووك بڵاومه‌كه‌وه‌

0 comments

ئه‌م شتانه‌ له‌ فه‌یسبووك بڵاومه‌كه‌وه‌

وێنەی منداڵی رووت1_  
لەوانەیە تۆ وێنەی منداڵت زۆر پێ جوان بێت و هەرگیز ئەم کارە بە هەڵە دانەنەیت بەڵام، دانانی وێنەی  رووتی منداڵ زۆر جار لە ماڵپەرە پۆرنەکان لەلایەن کاسانی خراپەوە بەکاربهێنرێن بۆ مەبەستی خراپ. لەبەر ئەم هۆکارانە دەبێت دایک و باوکان ئاگاداری وینەی منداڵەکانیان ببن و ئەگەر بکرێت شوێنی هەستیاری منداڵەکانیان لێڵ بکەن و بیپۆشن لە رەسمەکاندا.



٢- کێشەی خێزانی

هەرگیز پێویست ناکات کێشەی خێزانی خۆت لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک شێر بکەیت. کێشەی خێزانی وا باشترە لەناو ماڵەکەی خۆتدا بێت و خەڵکی پێی نەزانێت چونکە لەدواجاردا ئەمە کێشەی تۆیەو هی ئەوان نیە. ئەمە جگە لەوەی لەوانەیە هاوسەرەکەت یاخود دایک و باوکت زۆر دڵگران بکات.



٣- زانیاری و ناونیشان

ئەمە یەکێکە لە هەڵە هەرە گەورەکانی لەسەر تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک روودەدات. بە دانانی ژمارەی تەلەفون و هەروەها ناونیشانی ماڵ دەکرێت هەندێ خەڵکی نیاز خراپ شوێنی تۆ بزانن و کێشەی گەورەت بۆ بنێنەوە. لەبەر ئەم هۆکارانەش زانیاری تایبەتی خۆت دابنێیت.  



٤- خەمۆکی

ئەم دنیایە پڕە لە ناخۆشی و خۆشی لەبەر ئەمەش پێویست ناکات هەموو کات پۆستەکانت خەمبارانە بن. بێگومان تۆ ئازادی لە دەنانی پۆستەکانت بەڵام، زۆرینەی ئەو کەسانەی پۆستی خەمبارانە دەکەن دەور و بەرەکەیان بێزار دەکەن و هیچ سوودێک بەخۆیان ناگەیەنن. هەوڵبدە جار جار پۆستێکی ئەرێنیانە بکەیت کە سوود بە دەور و بەرەکەت دەگەیەنێت.



٥- وێنەی قێزەون و بێزراو

وەک پێشتر باسمان کرد تۆ ئازادی لەوە کە چی پۆست دەکەیت  بەڵام، بە شێر کردنی وێنەی قێزەونە لەوانەیە بەردەم هاورێیەکت بکەوێت کە هەرگیز نەیەوێت ئەو وێنەیە ببینێت. بۆ نمونە وێنەی شەر و خوێن رشتن لەوانەیە بەردەم منداڵێک یاخود کەسێک بکەوێت کە هەرگیز توانای بینینی ئەو جۆرە دیمەنانەی نەبێت و پێی تێک بچێت.



سه‌رچاوه‌:نه‌ته‌وه‌
#Rebar MD hadad

درێژە»

منداڵێکی 18 کیلۆیی لەدایکێکی 600 کیلۆیی لەدایکبوو

0 comments

منداڵێکی 18 کیلۆیی لەدایکێکی 600 کیلۆیی لەدایکبوو
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی "worldnewsdailyreport" لە وڵاتی ئوستورالیا ئافرەتێکی دووگیان، کە کێشی 600 کیلۆ بوو، منداڵێکی 18 کیلۆیی هێنایە دنیاوە


بەپێی هەواڵەکە منداڵەکە لە ڕێگەی نەشتەرگەریەوە، لە نەخۆشخانەی "king Edward memorial ' لەدایک بووە و کێشی 400 پاوەند بووە واتە 18 کیلۆ، ئێستا تەندروستی زۆر باشە


پێشتریش لە باشوری ئەفەریقا منداڵێکی 17.2 کیلۆیی لەدایکبوو، کە لە ساڵی 1893 منداڵەکە باڵای گەیشتە 2.28 واتە پێش 18 ساڵی






درێژە»

به‌م ماڵپه‌ڕه‌ لۆگۆیه‌كی جوان بۆخۆت دروست بكه‌ به‌جوانترین و ئاسانترین شێوه‌

0 comments


به‌م ماڵپه‌ڕه‌ لۆگۆیه‌كی جوان بۆخۆت دروست بكه‌ به‌جوانترین و ئاسانترین شێوه‌



درێژە»

کات ژیانتە کەواتە ژیانت پەیوەستە بە کاتەوە

0 comments
سەرەڕای ئەوەی مرۆڤ بونەوەرێکی گرنگە ئەو شتانەشی هەن هەموویان بەگرنگی دروستکراون لە پێناو ئەودا ، ئەوانەش هەموویان کاری په‌روه‌ردگارمانە کە مرۆڤی بە جوانترین شێوە دروست کردووە بە گرنگەوە سەیری کردووە، چونکه‌ ئەگەر مرۆڤ گرنگ نەبوایە خودا ڕێزی شایستە بەو نەدەکرد هەروەکو دەفەرمووێت  ولقد کرمنا ٲدم ) ، کەواتە هەموو ئەو شتانەش لە پێناویدا دروست کراون کۆمەڵە شتانێکن پێداویستی گرنگن بۆ مرۆڤ ، هەروەها خودا لە قورێاندا باسی پێنج کاتی کردووە ئەگەر سەیری دونیاش بکەین لەم کاتانە زیاترمان دەست ناکەوێت ، وە لە قورئاندا باسی هیچ شتێک نەکراوە کە سوودی بۆ مرۆڤ نەبێت یانی هەموو شتەکان بە حیکمەتەوە باسی لێیەوە کراون و خودای میهرەبان باسی شتێک ناکات کە بێ حیکمەت بێت بەڵکو بەڵکو هەموو شتێکی حیکمەتی خۆی هەیە ، ئینجا ژیانی مرۆڤێک بەندە لەسەر کاتی ئەگەر کاتی چۆن بەڕێوە ببات ئەوە ژیانی بەو شێوەیە بەسەر بردووە ، باشترین مرۆڤیش ئەوەیە کە کاتەکانی بە شتی بەسوود و بەکڵک بەسەر بەرێت بەرنامە ڕێژ بێت ، چونکی بەڕاستی پێویستە وەکو کەسێک بژین لە ژین دا خەڵکی پێتەوە سەرسام بن سوودت لێوەرگرن هەروەکو شەرەفخانی بەدلیسی دەڵێت  وا لە دونیادا بژی گەر مردی هەرچی ناوت بێنێ بۆت بگری ) هەروەها ئەگەر سەیری ژیانی پێغەمبەر (صلی الله علیه وسلم ) بكەین کاتەکانی خۆی دابەش کردبوو بۆ سەر سێ کات ئەگەر سەیر بکەین ئەو پێغەمبەرە نازدارە هیچ کاتێکی بە بەتاڵ جێنەهێشتووە بەڵکو هەموو کاتەکانی دابەش کردووە دەبێ ئێمەش سوودی لێوەرگرین ، نابێ وا بیربکەینەوە کاتەکانمان زۆر لەبەر دەست دایە نەخێر هەندێک هەل و دەرفەت هەیە نابێت لە دەستی بدەین چونکی ێەوکات مەحاڵە گەڕانەوەی ، زانایەکی مسوڵمانیش جوانی وتووە ( کاتژمێر وەکو لێدانی ترپەکانی دڵە ) چۆن دڵی مرۆڤ ئەوەندە خێرایە لە لێدان ێاواش کاتژمێر خێرایە.


نووسینی :سعداللە جبار پیرئۆمەری

  ئێوه‌ش ده‌توانن بابه‌ته‌كانتان بنێرن بۆ ئێمه‌ به‌ خۆشحاڵیه‌وه‌ پۆست ئه‌كه‌ین له‌ڕێگای فه‌یسبووكه‌وه‌ بینێرن
(Facebook:Baxawan4.tk) 

درێژە»

كاتژمێری كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بكه‌وه كوردی

0 comments









#Rebar MD hadad

درێژە»
Powered by Blogger.